کەسێک بە ناوی ئاسایشەوە پارە و مۆبایلی لە خەڵک سەندووە

کوردستان 07/04/2021

Alternate Text

پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، ئەو کەسە دەستگیرکرا کە ناوی ئاسایشەوە رێگری لە هاوڵاتییەک کردبوو و پارە و مۆبایلی لێی سەندبوو.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ٧ی نیسانی ٢٠٢١، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی هەولێر بڵاویکردەوە:" تۆمەتبارێک بە ناوی (ا. ص. م) لەلایەن بەشی پۆلیسی فریاکەوتنی هەولێرەوە دەستگیرکرا، کە لەسەر شەقامی ١٠٠ مەتری و لە نزیکی گەڕەکی هەولێری نوێ بە ناوی ئاسایشەوە رێگری لە هاوڵاتییەک کردبوو و پارە و مۆبایلی لێ سەندبوو ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" تۆمەتبارەکە هاوڵاتییەکی مەدەنییە و هیچ پەیوەندییەکی بەهێزەکانی ئاسایشەوە نییە، دوای دەستگیرکردنیشی رادەستی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان کرا ".






ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا