قوباد تاڵەبانی: برایم ئەحمەد بۆ من وەک باوک بوو

کوردستان 08/04/2021

Alternate Text

جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، برایم ئەحمەد وەک باوکم بوو، فێری کردم هەرگیز دوور نەکەومەوە لە پرەنسیپ و بەها و بیروباوەڕەکانم، تەنانەت ئەگەر ئەو باوەڕانە زەرەرم پێ بگەیەنن.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٨ی نیسان، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەیادی ٢١ ساڵەی کۆچی دوایی برایم ئەحمەد، پەیامێکی بڵاوکردەوە، کە ئەمە دەقەکەیەتی:

مامۆستا برایم ئەحمەد بۆ من وەک باوک بوو.
فێری کردم راستگۆبم لەگەڵ خۆم و ویژدانی خۆم، بەر لە خەڵکی دیکە خۆم رەخنە لە خۆم بگرم و بەرامبەر بە رەخنەی خەڵکیش دڵکراوە بم. فێری کردم درۆ لەگەڵ خۆم نەکەم.
لێی فێر بوم کە سادەیی گەورەییە؛ گرنگ نیە لە کوێی مەجلیسدا دادەنیشیت. لە پێشەوە بێت یان لە دواوە. شوێنی دانیشتنت نە گەورەت دەکات ئەگەر بچووک بیت و نە بچووکیشت دەکات ئەگەر گەورە بیت.
لێی فێر بوم کارێک بە کەسێک نەسپێرم ئەگەر خۆم پێم بکرێت.
فێری کردم هەرگیز دوور نەکەومەوە لە پرەنسیپ و بەها و بیروباوەڕەکانم، تەنانەت ئەگەر ئەو باوەڕانە زەرەرم پێ بگەیەنن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا