ئەدیب لەتیف: پەیامەکەی قوباد تاڵەبانی لە جێی خۆیدابوو

کوردستان 09/04/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکردووە، دەستخۆشی لە قوباد تاڵەبانی دەکەن و بەیاننامەکەی لە جێی خۆیدابوو.

ئەدیب لەتیف، بەڕێوەبەری گشتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" دەستخۆشی لە قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران دەکەین و بەیاننامەکەی لە جێی خۆیدابووە و هەمیشە پاڵپشتی شەهیدانبووە".
ئەوەشی راگەیاند:" بڕیارەکانی پێدانی زەوی لە ساڵی ٢٠١٨ەوە بە فەرمانی قوباد تاڵەبانی دەرچووە و هیچ جیاوازییەک لە بڕیارەکاندا نەکراوە".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، ئەمڕۆ قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە بەیاننامەیەکدا پاڵپشتی تەواوی خۆی بۆ کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوان و زیندانیانی سیاسی دەربڕی.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا