بەڕێوبەرایەتی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت، ٩٤ توشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانیدا ماون.
ئەمڕۆ شەممە، ١٠ی نیسان، بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی سلێمانی بڵاویکردووەتەوە:" لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٧ توشبووی نوێی کۆرۆنا داخڵی نەخۆشخانە کراون و هیچ نەخۆشێكیش گیانی لەدەستنەداوە".
ئاشکراشیکرد:"٩٤ نەخۆش لە نەخۆشخانەکاندا ماونەتەوە کە ١٧ نەخۆشیان لە بەشی چاودێری چڕن".