لەسەر راسپاردەی قوباد تاڵەبانی شاندی دانوستانکاری هەرێم دەچێتە پەرلەمانی كوردستان

کوردستان 10/04/2021

Alternate Text

سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە پەرلەمانی کوردستان رایگەیاند، بڕیارە رۆژی دووشەممەی داهاتوو شاندی دانوستانکاری هەرێم بێنە پەرلەمان و گرنگترین تەوەری کۆبوونەوەکە رێککەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند و پرسی لێبڕینی مووچە دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە،١٠ی نیسان، زیاد جەبار، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی کە هاوکات سەرۆکی لیژنەی داراییشە، بە BMC راگەیاند:" بڕیارە کاتژمێر ١١ی بەیانی رۆژی دووشەممە شاندی دانوستاندکاری هەرێم بێنە پەرلەمان و لەگەڵ سەرۆکایەتی پەرلەمان و سەرۆکی فراکسیۆنەکان و ئەندامانی لیژنەی دارایی کۆدەبنەوە ". ناوبراو راشیگەیاند:" لە کۆبوونەوەکەدا داوا لە شاندەکە دەکەین روونکردنەوەمان لەبارەی رێککەوتنی هەردوو حکومەتی هەرێم و ناوەند، داهاتی هەرێم و لێبڕینی مووچە پێ بدەن ".

وتیشی:" وەک فراکسیۆنی یەکێتی پێمان وایە ئێستا حکومەتی هەرێم داهاتی زیاتر بووە و پێویستە پرسی لێبڕینی مووچە چارەسەر بکات ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا