پرۆژەیەکی وەزارەتی کشتوکاڵ سێ هەزار هەلی کار دەڕەخسێنێت

کوردستان 12/04/2021

Alternate Text

وەزیری کشتوکاڵی هەرێم رایگەیاند، پرۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە هەولێر ٨٥٪ کارەکانی تەواوبووە و لە قۆناغی یەکەمدا ٢٠ سایلۆی گەورەی لێ دروستکراوە، کەلە توانایدایە سێ هەزار هەلی کار بۆ دەرچووان و دەستی کار بڕەخسێنێت.

وەزارەتی کشتوکاڵ وسەرچاوەکانی ئاوی هەرێم راگەیاندراوێکی لەبارەی کارەکانی پرۆژەی بەبازاڕکردنی گەنمی جوتیاران لە هەولێر بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:" پرۆژەکە ٨٥٪ی کارەکانی تەواوبوو و یەکێکە لە گرنگترین پرۆژەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان، کە لەسەر رووبەری هەزار و ٢٠٠ دۆنم زەوی ٢٠ سایلۆی گەورەی لە قۆناغی یەکەمدا لێ دروست کراوە، هەر سایلۆیەکیش توانای هەڵگرتنی  پێنج هەزار تەن گەنمی هەیە ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" پرۆژەکە لە توانایدایە سێ هەزار کەس لە دەرچووان و دەستی کار بخاتە سەرکار، لە مانگی حەوتدا یەکەمین وەجبەی ئاردی خۆماڵی کارگەکانی ئەم پرۆژەیە دەکەوێتە بازاڕەکانی هەرێمی کوردستان ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا