تەندروستی گەرمیان هۆشداری دەدات

کوردستان 12/04/2021

Alternate Text

تەندروستی گەرمیان رایگەیاند، ئامارەکانی کۆرۆنا بە رادەیەکی مەترسیدار بەرزبووەتەوە و لەو بارەیەشەوە هۆشداری دەدات.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٢ی نیسان، وەزارەتی تەندروستی گەرمیان لە بڵاوکراویەکدا رایگەیاند:" ئامارەکانی کۆرۆنا بە رادەیەکی مەترسیدار بەرزبوونەتەوە، بەشێوەیەک رێژەی تووشبوون گەیشتووەت ٪١٢، واتا لە هەر ١٠٠ کەسێک کە پشکنیان بۆ دەکرێت ١٢ کەسیان هەڵگری ڤایرۆسەکەن، رێژەی گیانلەدەسدانیش تەنیا لەمڕۆدا بریتی بووە لە ٥ کەس".
ئاماژەی بەوەشکرد:" داواکارین هاوڵاتیان ئەم ئامارانە بە هەند وەربگرن وخۆیان بپارێزن و رێککارەکانی خۆپارێزی بە تەواوی جێبەجێ بکەن".
جەختیلەوەشکردەوە:" رێککارەکان دەبێت لە مانگی رەمەزاندا توندوتۆڵتر بکرێن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا