ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە مەرج رێگە بە هەڵکەندی بیری ئاو دەدات

کوردستان 13/04/2021

Alternate Text

سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی زۆربوونی رێژەی هەڵکەندی بیری ئاو بڕیاردا تەنها رێگە بەو کەسانە بدرێت بیری ئاو هەڵکەنن کە بە مەبەستی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بەکاری دەهێنن.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٣ی نیسان، ئازاد محەمەد، سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی بە BMC راگەیاند:" بەمەبەستی کەمکردنەوەی هەڵکەندنی بیری نایاسایی کە زیانێکی زۆری بە ئاوی ژێر زەوی گەیاندووە، بڕیاردا تاوەکو رێنمایی ژمارە ٣ی ساڵی ٢٠١١ی وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوە ئاوییەکان هەموار دەکرێتەوە، بۆ لەمەودا هەڵکەندنی بیر بە پێی رێنماییەکانی ژمارە ١ی ساڵی ٢٠١٥ دەبێت و تەنها بۆ مەبەستی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری و ئاوی خواردنەوە رێگە بە هەڵکەندنی بیری ئاو دەدرێت".

ناوبراو راشیگەیاند:" ئەو کەسانەی دەیانەوێت بیر هەڵکەنن دەبێت داواکارییەک پێشکەش بە ئەنجومەنی پارێزگا بکەن و پاش پشکنینی شوێنەکە لەلایەن لیژنەیەکی تایبەتمەندەوە، بە پێی رێنماییەکان رەزامەندی لەسەر هەڵکەندنی بیرەکە دەدرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا