نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە

ئابوری 14/04/2021

Alternate Text

بەهۆی زیادبوونی خواست لەسەر سووتەمەنی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بە رێژەی زیاتر لە ٥٪ بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت گەیشتە ٦٦.٦٦ دۆلار.

ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٤ی نیسان، ئاژانسی "رۆیتەرز" بڵاویکردەوە:" نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٢.٧٠ دۆلار بە رێژەی ٤.٧٪ لەبازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل گەیشتە ٦٦.٦٦ دۆلار".

ئاماژە بەوەشکراوە:" نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی تەکساسیش بە رێژەی ٥.٢٪ بەرزبووەوە و هەر بەرمیلێک بە ٦٣.٢ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا