وەزارەتی ناوخۆ چۆنیەتی هێرشەکەی هەولێری ئاشکراکرد

کوردستان 14/04/2021

Alternate Text

وەزارەتی ناوخۆی هەرێم ئاماژەی بەوەکردووە هێرشەکەی ئەمشەوی هەولێر لەڕێگەی درۆنێکەوە ئەنجامدراوە.

ئەمشەو چوارشەممە ١٤ی نیسان، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ئاماژەی بەوەکردووە:" هێرشەکەی ئەمشەوی سەر فڕۆکەخانەی هەولێر لەڕێی درۆنی TNT کراو ئەنجامدراوە".

دەقی بڵاوکراوەکەی وەزارەتی ناوخۆ:

ڕاگەیەندراوێک لە وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان*
دوای لێکۆڵینەوە و بەداواداچوونی دەزگا پەیوەندیدارەکان بۆ هۆکاری تەقینەوەی ئەمشەوی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، لە ئەنجامدا دەرکەوت، هێرشەکە بە ڕێگەی درۆنی TNT کراو بووە و ئاڕاستەی بنکەی هێزەکانی هاوپەیمانان کراوە لە ناو فڕۆکەخانە .خۆشبەختانە هیچ زیانێکی گیانی نییە و تەنیا زیانی ماددی بەر باڵاخانەیەک کەوتووە . لێکۆلینەوەکانیش بەردەوامن بۆ دیاریکردنی سەرچاوە و شوینی هاتنی درۆنەکە .
وەزارەتی ناوخۆ

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا