گۆڕانکاری لە سێ پۆستی ئەمنی کەرکوک کرا

کوردستان 15/04/2021

Alternate Text

بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی عێراق گۆڕانکاری لە پۆستەکانی بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی کەرکوک، بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتن و بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عروبە کرا.

بە گوێرەی زانیارییەکانی BMC، بەیانی ئەمڕۆ بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی عێراق، هەریەکە عەمید کاوە غەریب وەک بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی کەرکوک، عەمید رزگار عەبدولەتیف وەک بەڕێوەبەری پۆلیسی فریاکەوتن و عەمید مازن غەریب وەک بەڕێوەبەری بنکەی پۆلیسی عروبە دیاریکران.

لەوبارەیە، عەمید رزگار عەبدولەتیف، بەڕێوەبەری نوێی پۆلیسی فریاکەوتنی کەرکوک بە BMC راگەیاند:" ئەمڕۆ بە مەبەستی چاوپێکەوتن لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی ناوخۆ بانگهێشتی بەغدا کراین، بەڵام تاوەکو ئێستا بە فەرمی نوسراوەکە نەگەیشتووەتە دەستمان ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا