وەزارەتی دەرەوەی رووسیا باڵیۆزی ئەمریکای لە وڵاتەکەی بانگهێشت کرد

جیهان 15/04/2021

Alternate Text

بەهۆی سەپاندنی سزای زیاتری واشنتۆن بەسەر مۆسکۆ، وەزارەتی دەرەوەی رووسیا باڵیۆزی ئەمریکای لە وڵاتەکە بانگهێشت کرد.

ئەمڕۆ پێنجشەممە، ١٥ی نیسان، ماڵپەڕی "RT" رووسی لە زاری ماریا زاخارۆفا، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا بڵاویکردەوە:" بەهۆی سەپاندنی سزای زیاتری ئەمریکا بەسەر رووسیا، جۆن سولیفان، باڵیۆزی ئەمریکامان لە مۆسکۆ بانگهێشت کرد و لە داهاتوویەکی نزیکدا زانیاری زیاتر لەسەر گفتوگۆکان بڵاودەکەینەوە ".

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا راشیگەیاند:" رێڕەوی ئەو سزایانە لە بەرژەوندی گەلانی ئەو دوو وڵاتەدا نییە کە خاوەنی هێزی ئەتۆمین و بەرپرسیاریەتییەکی مێژۆیی چارەنووسی جیهانیان لەئەستۆدایە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا