تەندروستی گشتی سلێمانی ئامارەکانی تایبەت بە نەخۆشخانەکانی کۆرۆنای لە پارێزگاکەدا بڵاوکردەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند:" لە ئێستادا ١٠٧ توشبووی ڤایرۆسی کۆرۆنا نەخۆشخانەکانی شاری سلێمانیدا دەمێننەوە، هەروەها لە ئەمڕۆدا ١٤ کەس نەخۆشخانەکانیان بەجێهێشتووە".
ئەوەشهاتووە:" ٩٤ کەس لەژێر ئۆکسجیندان و ٢١ کەسیش لە ژووری چاودێری چڕدان، لە هەمانکاتدا ئەمڕۆ سێ کەس گیانیان لەدەستداوە".