رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا دابەزی

کوردستان 17/04/2021

Alternate Text

ئاماری ٢٤ کاتژمێری رابردووی کۆرۆنا ئاماژە بەوە دەکات رێژەی مردن بە ڤایرۆسەکە بەرزبووەتەوە، لە بەرامبەردا ریژەی تووشبوون دابەزیوە.
ئەمڕۆ شەممە ١٧ی نیسان وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان نوێترین ئاماری تایبەت بە ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاوکردەوە و تێدا هاتووە:" لە کۆی ئەنجامدانی پێنج هەزار و ٦٥٦ پشکنینی نوێ ٦٤٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا تۆمارکرا وە، ١٢ کەسیش بەهۆی لێکەوتەکانی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە:"  لەو ماوەیەدا ٤٩٦ تووشبوو ڤایرۆسەکەیان تێپەڕاندووە و چاکبوونەتەوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا