بەغداد پشکی هەرێم دەنێرێت

کوردستان 17/04/2021

Alternate Text

وابڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزارەتی دارایی عێراق دەست بە خەرجکردنی بودجە بکات بە پشکی هەرێمیشەوە.

فازڵ نەبی، بریکاری پێشووی وەزارەتی دارایی عێراق بە ماڵپەڕی پارتی راگەیاندووە:" وەزارەتی دارایی عێراق لە هەفتەی داهاتووەوە دەست دەکات بە خەرجکردنی بودجەی ساڵی ٢٠٢١ و پشکی هەرێمیش خەرجدەکرێت لە گەڵیدا".
ئەوەشی راگەیاندووە:" خەرجکردنی پشکی هەرێم لە بودجە ئاسانە و وەک پێشوو نییە تەنها پارەکەی حسابدەکرێت و رەوانە دەکرێت".
ئەمەش لەدوای ئەوەدێت، لەماوەی رابردوودا لەدوای چەند سەردانیکردنێکی شاندی هەرێم پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەی عێراقدا پەسەندکرا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا