تا ئێستا ٢٠ منداڵ لە سلێمانی بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

کوردستان 17/04/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی دکتۆر جەمال لە سلێمانی رایگەیاند، تا ئێستا بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە ٢٠ منداڵ گیانیان لەدەستداوە.

ئەمڕۆ شەممە ١٧ی نیسانی ٢٠٢١، د،پشدەر عەبدوڵا بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی دکتۆر جەمال لە سلێمانی بە   BMC راگەیاند:" تا ئێستا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، ٢٠ منداڵ بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە سنوری شاری سلێمانی گیانیان لەدەستداوە".

وتیشی:" ئەو منداڵانەی کە گیانیان لەدەستداوە لە کورد و عەرەب پێکهاتوون بەهۆی ئەوەی خێزانی عەرەبیش لە سنورەکەدا زۆرن".

بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵانی د، جەمال راشیگەیاند:" کۆرۆنا تەنها هۆکار نەبووە کە ئەم منداڵانە گیان لەدەستبدەن بەڵکو زۆرینەیان نەخۆشی دیکە و درێژخایەنیان هەبووە و کاریگەرییەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەریان قورس بووە بۆیە گیانیان لەدەستداوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا