کاتی رەوانەکردنی بودجەی هەرێم ئاشکراکرا

کوردستان 18/04/2021

Alternate Text

پەرلەمانتارێکی کورد، رایدەگەیەنێت، بڕیارە هەفتەی داهاتوو حکومەتی عێراق بەشە بودجەی هەرێم رەوانە بکات.

بەختیار شاوەیس، وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتیی لە پەرلەمانی عێراق بڵاویکردووەتەوە:"وەک بریارە ئەم هەفتەیە وەزارەتی دارایی عیراق ڕێنماییەکانی تایبەت بەبودجەی عیراق تەواو بکات و لەسەرەتای هەفتەی داهاتووەوە دەست بەخەرجکردنی بودجە بکات بەپشکی هەرێمی کوردستانەوە".

جەختیلەوەشکردووەتەوە:"ئەوەی گرنگ و مایەی دڵخۆشی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستانە ئەوەیە کەبەهاتنی پشکی هەرێم مەسەلەی لێبڕینی موچە نەمێنێت و حکومەتی هەرێم ئەو مافەی فەرمانبەران بگەڕێنێتەوە بۆ خاوەن ماف و دەبێت لەکاتی خۆیدا و بەبێ لێبڕین موچە بەخەڵکی موچەخۆر بدات، خۆ ئەگەر وانەبێت ئەوا پشکی هەرێم بۆ خەڵک نایەت بەڵکو بۆ کەسانێکی کەمی سەرمایەدار و خاوەن کۆمپانیای زەبەلاح دێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا