بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان
ئاشکرایکرد، لە هێرشە مووشەکییەکەی قەزای کفری جگە لەوەی کەسێک بە سوکی بریندار
بوو، هیچ زیانێکی دیکەی گیانی نەبوو.
بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی ئیدارەی گەرمیان
لە راگەیاندراوێکدا زانیاری لەبارەی هێرشە مووشەکییەکەی شەوی رابردووی قەزای کفری
بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە:" کاتژمێر ٧:٢١ خولەکی ئێوارهی رۆژی یهكشهممه، لە
ناوچەی قوریچای نزیک کفریەوە دوو کاتیۆشا ئاڕاستەی ناو قەزای کفری کران و بەر دوو
گەڕەکی شارەکە کەوتن، لەئەنجامی ئەو هێرشەدا جگە لەوەی ھاوڵاتیەک بە سوکی
برینداربوو، ھیچ زیانێکی دیکەی نەبوو ".
ئاماژە بەوەشکراوە:" باری ئەمنی کفری ئاساییە
و ھێزەکانی پێشمەرگە لە شوێنێ خۆیان لەدەوروبەری کفری جێگیرکراون، ھێزەکانی
ئاسایشی گەرمیانیش بۆ پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە لە کفری لەئامادەباشیدان و دەزگا
ئەمنیەکانیش لێکۆڵینەوەیان لەبارەی چۆنیەتی کردەوە تیرۆریستییەکە دەستپێکردووە ".