ئاگادارییەک بۆ ئەو کەسانەی بەنیازی ئەنجامدانی گەشتی عومرەن

کوردستان 19/04/2021

Alternate Text

وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە نیازی ئەنجامدانی گەشتی عومرەیان هەیە تەنها لە رێگەی ئەو کۆمپانیایانەوە گەشت بکەن کە ناویان لێی هاتووەتەوە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ١٩ی نیسان، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی ئاگادارییەکی لەبارەی ئەنجامدانی گەشتی عومرە بڵاوکردەوە و تیێدا هاتووە:" ئەو کەسانەی بەنیازی ئەنجامدانی گەشتی عومرەن تەنھا لەرێگەی ئەو کۆمپانیایانەی لەلایەن وەزارەتی ئەوقافەوە مۆڵەتیان پێدراوە گەشتەکەیان ئەنجامبدەن، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتی گشتی حەج و عومرە بەدەرلەو کۆمپانیایانەی مۆڵەتیان هەیە و رێککارەکانیان تەواو کردوە بەرپرسیار نییە ".

لە هەرێمی کوردستان نۆ کۆمپانیای تایبەت بە رێکخستنی حەج و عومرە مۆڵەتی فەرمیان پێدراوە، چوار کۆمپانیا لە پارێزگای هەولێرن، سێ لە دهۆک، دوو کۆمپانیاش لە سلێمانی و هەڵەبجەن .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا