مەککە.. کوڕێک دایک و باوکی دەکوژێت

جیهان 12/09/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ لە مەککە، کوڕێک بە چەقۆ هێرشدەکاتە سەر دایک و باوکی و هەردووکیان دەکوژێت.

ئاژانسی "سبق"ی سعودی بڵاویکردەوە:" پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ، لە مەککە کوڕێک بە چەقۆ چەند جارێک هێرشدەکاتە سەر دایک و باوکی، کە بەهۆیەوە دایکی دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات و باوکیشی بەهۆی سەختی برینەکانی دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات".

ئاژانسەکە رایگەیاندووە:" هێزە ئەمنییەکانی مەککە لەلایەن کچێکەوە ئاگادارکرانەوە کە براکەی هێرشیکردووەتە سەر دایک و باوکیان، کاتێک تیمەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی رووداوەکە، دایکی تۆمەتبارەکەیان بە کوژراوی دۆزیەوە کە تەمەنی ٦٢ ساڵ بووە، هەروەها باوکیشی بە سەخت بریندارکراوە و کاتێک گەیەندراوەتە نەخۆشخانەی مەلیک فەیسەڵ بەهۆی سەختی برینەکانی گیانی لەدەستداوە".

تۆمەتبارەکەیان لە ناو ماڵەکەدا دەستگیرکردووە

دوای رووداوەکەش، تیمەکانی پۆلیس تۆمەتبارەکەیان لە ناو ماڵەکەدا دەستگیرکردووە و لە ئێستاشدا رادەستی لایەنی پەیوەندیدار کراوە و لێکۆڵینەوەکان بەردەوامن.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

" کێشەی کەمی غاز چارەسەربووە "

کوردستان 1 کاتژمێر پێش ئێستا

ئەمڕۆ دۆلار بەچەندە؟

ئابوری 3 کاتژمێر پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا