بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان
رایگەیاند، توانیویانە پێنج کەس بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەدراوی ساختە و سێ کەسی
دیکەش بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەماددەی هۆشبەر لەهەولێر دەستگیربکەن.
دەستگیراوە بەسەر ١٩٠ هەزار دۆلاری ساختەدا
ئەمڕۆ چوارشەممە، ١٥ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی
نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی سەربە بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایشی پارێزگای هەولێر لەراگەیەندراوێکدا
ئاماژەی بەوەدا:" توانراوە باندێکی پێنج کەسی بە رەچەڵەک عەرەب بەتۆمەتی
مامەڵەکردن بەدۆلاری ساختە لەناو شاری هەولێر دەستگیربکەن و دەستبگرن بەسەر ١٩٠
هەزار دۆلاری ساختەی رەشدا".
سێ کەسی دیکە بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکراون
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" لە سێ چالاکی
دیکەدا سێ کەس بەتۆمەتی مامەڵەکردن بەماددە هۆشبەرەکان دەستگیرکران و دەستیشگیراوە
بەسەر: ١٢٤گرام كریستاڵ، ١١٠ گرام تلیاک، چوار گرام هیرۆین، ١٧
شیت حهبی ترامادۆڵ و شەش دانه پایپ".
باسی
لەوەشکردووە:" سەرجەم تۆمەتبارەکان رادەستی دادگا کراون و پەڕاوی
لێکۆڵینەوەیان بۆ کراوەتەوە".