نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان ٣٪ی بەهاکەی لەدەستدا و نرخی یەک
بەرمیل نەوت بۆ کەمتر لە ٩٣ دۆلار دابەزی.
ماڵپەڕی "oilprice"ی تایبەت بە نەوت و
سووتەمەنی ئاماژەی بەوەکردووە:" بەهۆی پێشبینییەکانی رێکخراوی ئۆپیک بۆ
کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت، نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ ٩٢ دۆلار و ٨٥ سەنت
دابەزی ".
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" نرخی نەوتی خاوی ئەمەریکی ( رۆژهەڵاتی تەکساس)یش
دابەزیوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمەریکی بە ٨٥ دۆلار و ٣٧ سەنت مامەڵەی
پێوەدەکرێت ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، لەسەرەتای مانگی شوباتی ئەمساڵ و دوای سەرهەڵدانی شەڕی
نێوان روسیا و ئۆکرانیا نرخی نەوتی خاو گەیشتە ١٣٠ دۆلار.