سەرۆکی هەرێم گەیشتە گردی زەرگەتە

کوردستان 04/05/2021

Alternate Text

هەر ئێستا، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە گردی زەرگەتە بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان.
ئەمڕۆ لە میانەی سەردانیکردنی حیزبەکان، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە یاوەری، مستەفا سەید قادر و جەعفەر شێخ مستەفا، جێگرانی سەرۆکی هەرێم سەردانی گردی زەرگەتەی کرد بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ عومەر سەید عەلی، رێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆڕان.
بە گوێرەی زانیارییەکان، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتێی دۆخی هەرێمی کوردستان بە گشتی و پرسی دەستووری هەرێم بە تایبەتی دەکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا