پێگە هەواڵییەکانی جیهان بڵاویانکردەوە، بیڵ گەیتس لە پاش ٢٧ ساڵ لە ژیانی هاوسەرییەتی لە هاوسەرەکەی جیابووەوە.
پێگە جیهانییەکان بڵاویان کردەوە،بیڵ گەیتس خاوەنی کۆمپانیای مایکرۆسۆفت و دەوڵەمەنترین پیاوی جیهان لەگەڵ میلندای هاوسەری جیا بوونەتەوە.
ئەو دوو سەرمایەدارە ماوەی ٢٧ ساڵە هاوسەرگیرییەکەیان بەردەوامبوو و پێکەوە ٥٣ ملیار دۆلاریان لە کاری خێرخوازیدا خەرجکردووە وخاوەنی دوو منداڵن، پێشتر لە چاوپێکەوتنێکدا بیڵ رایگەیاندبوو کە هۆکاری سەرکەوتنەکانی میلندای خێزانییەتی.