شۆڕش ئیسماعیل: لیوا هاوبەشەکان بە زیادەوە مووچە وەردەگرن

کوردستان 17/05/2021

Alternate Text

وەزیری پێشمەرگە رایگەیاندووە، لە چەند هەفتەی داهاتوودا لیوا هاوبەشەکانی پێشمەرگە بە زیادەوە مووچەکانیان وەردەگرن.

شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی هەرێم رایگەیاند:" بەهۆی رێکخستنەوەی خەرجیییەکانەوە چەندین ملیار بۆ خەزێنەی دەوڵەت گەڕاوەتەوە و لە چەند هەفتەی داهاتوودا لیوا هاوبەشەکانی سەر بە وەزارەتەکەیان بە زیادەوە مووچەکانیان وەردەگرن".
ئەوەشی راگەیاندووە:" لیواکانی سەر بەوەزارەتی پێشمەرگە رێکخراونەتەوە و لە ئێستادا ١٤ لیوان کە لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمانانەوە مووچەکانیان دابین دەکرێت".
ئاماژەی بەوەشکردووە:" پڕۆسەی چاکسازی لە وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی باشی ناوە و لە ئایندەدا هێزێکی یەکگرتوومان دەبێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا