کەسێک بە تۆمەتێک دەستگیرکرا و دواتر تۆمەتێکی دیکەشی لەسەر ئاشکرابوو

کوردستان 17/05/2021

Alternate Text

پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێکیان بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکردووە کە بە نایاسایی هاتووەتە شاری سلێمانییەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٧ی ئایار، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند:" تیمەکانمان لە بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی تۆمەتبارێکیان بە بڕێک ماددەی هۆشبەرەوە دەستگیرکرد".
ئاماژەی بەوەشکرد:" دوای بەدەستهێنانی زانیاری لەسەر کەسێکی گوماناوی، تیمەکانمان لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد و دوای وەرگرتنی فەرمانی دادوەر توانرا تۆمەتبار (م.ا.م) دەستگیربکرێت".
جەختیلەوەشکردەوە:" تۆمەتبارەکە لەدایکبووی ١٩٩٤ ە لە کاتی دەستگیرکردنیشیدا بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا و دوای لێکۆڵینەوەکان ئاشکرابوو تۆمەتبارەکە بە نایاسایی هاتووەتە ناو شاری سلێمانییەوە، لە ئێستاشدا تۆمەتبارەکە راگیراوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا