بی ئێم سی وردەکارییەکانی دەستبەکاربوونی ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی پێشمەرگە ئاشکرا دەکات

کوردستان 17/05/2021

Alternate Text

BMC بە پشت بەستن بە چەند سەرچاوەیەکی باوەڕپێکراو وردەکاری و وادەی دەستبەکاربوونی ژووری ئۆراسیۆنە هاوبەشەکانی پێشمەرگە لە گەڵ سوپای عێراق ئاشکرا دەکات.

قارەمان کەمال، جێگری سەرۆکی ئەرکان لە هێزەکانی پێشمەرگە بە BMC راگەیاند:" وەزارەتی پێشمەرگە ئامادەکاری بۆ ئەوە دەکات ئەو ئەفسەرانەی لە هەر چوار ژووری ئۆپراسیۆنی ( موسڵ، دیالە، کەرکوک، موسڵ) کاردەکەن هەڵبژێرێت و ناوەکانیان جێگیربکات بۆ ئەوەی دەستبەکاربن".
هاوکات، مەحمود سەنگاوی فەرماندەی میحوەری گەرمەسێر رایگەیاندووە:" سبەینێ ژووری ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و سوپای عێراق دەستبەکاردەبن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا