حەشدی شەعبی هێرشی کردە سەر بازگەیەکی ئاسایش و پۆلیس

کوردستان 17/05/2021

Alternate Text

هێزێکی سەر بە حەشدی شەعبی هێرشی کردووەتە سەر بازگەیەکی نێوان خانەقین و کەلار و ژمارەیەک کارمەندی دەستگیرکردووە.

بەختیار جاف، جێگری لێپرسراوی میحوەری گەرمەسێری ھێزی پێشمەرگە رایگەیاندووە:" ئەمشەو هێزێکی حەشدی شەعبی هێرشی کردووەتە سەر بازگەی باوە مەحمود کە دەکەوێتە  نێوان خانەقین و کەلار و ژمارەیەک کارمەندی بازگەکەشی بۆ ماوەیەک دەستگیرکردووە، بەڵام دوای ماوەیەک چەکەکانی پێداونەتەوە و کارمەندەکانی ئازادکردووە".
باسیلەوەشکردووە:" بازگەکە هێزێکی هاوبەشی لە ئاسایش و پۆلیس و سوپا تێدایە و لەدوای هێرشکردنە سەر بازگەکە هێزەکەی حەشدی شەعبی لە ناو قەزای خانەقیندا نمایشی سەربازییان بە مەبەستی بانگەشەی هەڵبژاردن کردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا