نرخی نەوت بە بەرزی ماوەتەوە

ئابوری 07/06/2021

Alternate Text

نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی جیهان بە بەرزی ماوەتەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٦٠ سەنتە.

ئەمڕۆ دووشەممە، ٧ی حوزەیران، ئاژانسەکانی تایبەت بە بواری ئابووری بڵاویانکردووەتەوە:" نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧١ دۆلار و ٦٠ سەنتە،  یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی "رۆژهەڵاتی تەکساس"یش بە ٦٩ دۆلار و ٤٠ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاو بۆ سەرووی ٧٠ دۆلار لەکاتێکدایە، حکومەتی عێراق نرخی یەک بەرمیل نەوتی لە بودجەی ٢٠٢١ بە ٤٥ دۆلار دیاریکردووە، واتە لە فرۆشتنی هەر بەرمیلێک نزیکەی ٢٥ دۆلاری بۆ دەمێنێتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا