ئەمڕۆ مووچەی ئەم ١٧ شوێنە دابەشدەکرێت

ئابوری 07/06/2021

Alternate Text

بەگوێرەی خشتەی راگەیەندراوی وەزارەتی دارایی و ئابوری، لە میانی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاردا ئەمڕۆ ١٧ شوێن مووچەکانیان وەردەگرن.

دوای ئەوەی رۆژی شەممەی رابردوو وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم خشتەی دابەشکردنی مووچەی مانگی ئایاری راگەیاند، لە ئێستادا پڕۆسەکە بەردەوامە و وا بڕیارە تا رۆژی پێنجشەممە مووچەی سەرجەم وەزارەت و فەرمانگەکان دابەشبکرێت.

وا بڕیاریشە ئەمڕۆ مووچەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی و ئەنجومەنی دادوەری و خاوەن پێدوایستییە تایبەتەکان و چەندانی دیکە دابەشبکرێت.

شایەنی باسە مووچەی ئەم مانگە بەهۆی کۆنەبوونەوەی داهات بۆ ماوەی چەند رۆژێک دواکەوت، سەرباری ئەوەی پشێتر حکومەتی هەرێم رایگەیاندبوو کە ٣٠ رۆژ جارێک مووچە دابەشدەکەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا