"پیاوێک چوار لیتر بەنزینی کردووە بە هاوسەرەکەیدا و سووتاندوویەتی"

کوردستان 08/06/2021

Alternate Text

تەرمی کچێک لەسەر رێگای سەقز- سنە دۆزرایەوە کە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە سووتێنراوە.
رێکخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ رایگەیاند:" ئەمڕۆ سێشەممە ٨ی حوزەیران تەرمی کچێکی گەنج دۆزرایەوە بە ناوی گوڵاڵە لەسەر شەقامی سەقز- سنە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" کچەکە فەرمانبەر بووە و خەڵکی سەقزە، دوو هەفتە پێش ئێستا لەگەڵ دەستگیرانەکەی کە لە هەمان کاتدا خاڵۆزاشییەتی چوون بۆ گەشت، لە چەند رۆژی رابردوودا دەستگیرانەکەی پەیوەندی بە خێزانی کچەکەوە کردووە و پێی وتوون کە کچەکەیانی کوشتووە".
باسیلەوەشکردەوە:" پاش هەوڵ و گەڕانێکی زۆر دواجار ئەمڕۆ تەرمی کچەکە دۆزرایەوە و بەگوێرەی زانیارییەکان هاوسەری قوربانییەکە لەگەڵ هاوڕێیەکیدا چوار لیتر بەنزینیان بە قوربانییەکەدا کردووە و پاش سوتاندنی تەرمەکەیان شاردووەتەوە".



ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا