نرخی نەوتی خاو بەرزترین ئاستی تۆمارکرد

ئابوری 09/06/2021

Alternate Text

ئەمڕۆ لە کاتی کردنەوەی بازاڕەکانی جیهان، نرخی نەوتی خاو بەرزترین ئاستی تۆمارکرد کە دوو ساڵە ئەو نرخە تۆمارنەکراوە.

بە گوێرەی ئاژانسی بلومبێرگی ئابووری، ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاوی برێنت ٧٢ دۆلار و ٦٤ سەنتی ئەمریکییە، هەروەها نرخی نەوتی خاوەی تەکساسیش بۆ ٧٠ دۆلار و ٤٤ سەنتی ئەمریکی بەرزبووەتەوە.

ئاژانسەکە لەبارەی ئەم بەرزبوونەوە ناکاوەی نرخی نەوتی خاو رایگەیاندووە کە هۆکارەکەی بۆ لێدوانێکی وەزیری دەرەوەی ئەمریکا دەکەوێتەوە کە رایگەیاندبوو "ئەگەر ئێران پابەندیش بێت بە رێککەوتنە ئەتۆمییەکە ئەوە سزاکانی سەری لانابردرێن".

لەلایەکی دیکەشەوە کردنەوەی هاتوچۆ بەڕووی گەشتیاراندا و کردنەوەی کارگەکانی جیهان هۆکاری دیکە بوون بۆ بەرزبوونەوەی نرخی نەوت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا