نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر بەرزبووەوە و یەک
بەرمیل نەوتی خاوی برێنت ٧٣ دۆلاری تێپەڕاند.
"یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٧٣.٥١ دۆلارە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکیش بە ٧١.٦٤ دۆلارە"
ئەمڕۆ شەممە، ١٩ی حوزەیران، ماڵپەڕەکانی تایبەت بە بواری
ئابووری بڵاویانکردەوە:" لە بەیانی ئەمڕۆوە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان زیاتر بەرزبووەوە و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی
برێنت گەیشتە ٧٣ دۆلار و ٥١ سەنت، یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی "رۆژهەڵاتی
تەکساس"یش بە ٧١ دۆلار و ٦٤ سەنت مامەڵەی پێدەکرێت ".
ئەمەش لەکاتێکدایە، بەهۆی کەمبوونەوەی کاریگەرییەکانی
کۆرۆنا و زۆربوونی خواست لەسەری، ماوەی چەند مانگێکە نرخی نەوت لەبازاڕەکانی جیهان
بەردەوامە لە بەرزبوونەوە.