نامەیەک دۆزرایەوە کە ماوەی سێ ساڵە لە دەریادا دەسوڕێتەوە

هەمەرەنگ 19/06/2021

Alternate Text

لە وڵاتی پرتوگال نامەیەک دۆزرایەوە کە ماوەی سێ ساڵە لەلایەن گەنجێکەوە کراوەتە دەریاوە و هەزاران کیلۆمەتری بڕیوە.

پێگەی  " سکای نیوز "ی عەرەبی بڵاویکردووەتەوە:" لە زنجیرە دوورگەکانی ئازوری سەر بە وڵاتی بەریتانیا کوڕێک بەناوی کریستیان سانتون کە تەمەنی ١٧ ساڵبووە کاتێک ویستوویەتی شوشەیەک لە کەنار دەریاکە دەربکات شتێکی سەیری لەناویدا بینیەوە".

نامەکە  لە ماوەی سێ ساڵدا سێ هەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتری بڕیوە

باسلەوەشکراوە:" کاتێک کوڕەکە شوشەکەی کردووەتەوە نامەیەکی تێدابینیوە و دواتر بۆی دەرکەوتووە ئەو نامەیە لەلایەن کوڕێکی تەمەن ١٦ ساڵان بەناوی شون سمیس پێش سێ ساڵ لە جەژنی سوپاسگوزاریدا لە ویلایەتی ئیلاندی ئەمریکا کراوەتە دەریاوە و لەو ماوەیەدا سێ هەزار و ٢٠٠ کیلۆمەتری بڕیوە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا