هاوشێوەی شەڕە تەقەکەی سلێمانی لەکەرکوکیش روویدا

کوردستان 23/06/2021

Alternate Text

لە کەرکوک درەنگانی ئەمشەو شەڕە تەقە لە نێوان کوڕی سەرۆکی دادگای کەرکوک و ئامر لیوایەک لە ئاسایشی نیشتیمانی روویدا.

"شەڕ لە نێوان کوڕی سەرۆکی دادگای کەرکوک و ئامر لیوایەکی ئاسایشی نیشتیمانی روویدا"

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی لە میدیاکان بڵاوکراونەتەوە:" درەنگانی ئەمشەو لە گەڕەکی قوریەی شاری کەرکوک شەڕ لە نێوان کوڕی سەرۆکی دادگای کەرکوک و ئامر لیوایەکی ئاسایشی نیشتیمانی روویدا و دواتر تەقەیان بەسەر یەکدا کردووە ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" سەرەتا شەڕەکە بەدەمەقاڵێەوە دەستیپێکرد و دواتر تەقەیان بەسەر یەکدا کرد، پاشانیش پۆلیس بۆ بڵاوپێکردنەوەیان چووە شوێنی رووداوەکە ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا