دادوەری لێکۆڵینەوەی مۆریتانیا بەتۆمەتی گەندەڵی بڕیاری
زیندانیکردنی بۆ محەمەد وەلەد عەزیز، سەرۆکی پێشووی ئەو وڵاتەی دەرکرد.
میدیا نێوخۆییەکانی مۆریتانیا بڵاویانکردەوە:"بەتۆمەتی
تێوەکلانی بە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی لە ساڵی رابردوو، دادوەری لێکۆڵینەوەی
مۆریتانیا لە کۆشکی "العدل" وتەی لە وەلەد عەبدولعەزیز وەرگرت و بڕیاریدا
زیندانی بکرێت، بەڵام پێشبینی دەکرێت بەهۆی رێککارەکانی خۆپارێزی لە کۆرۆنا بۆ
ماوەی دوو هەفتە لە شوقەکەی خۆی کەرەنتین بکرێت و پاشان رەوانەی زیندان
بکرێت".
ئەوەش خراوەتەڕوو:" وەلەد عەبدولعەزیز لە ساڵی ٢٠١٩
دەسەڵاتی جێهێشت، بەڵام لیژنەیەکی پەرلەمانی گومانی لەسەر تێوەکلانی سەرۆکی پێشووی
ئەو وڵاتەی کرد لە چەند دۆسیەیەکی گەندەڵی و رووبەڕووی دادگای کردەوە ".