وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا وەڵامی ئەو گەنجە عێراقییە دەداتەوە کە داوای یارمەتی لە بایدن کرد

هەمەرەنگ 20/07/2021

Alternate Text

دوای ئەوەی گەنجێکی عێراقی لە گرتە ڤیدیۆیەکدا داوای یارمەتی لە سەرۆکی ئەمریکا دەکات، دواتر ڤیدیۆیەکی دیکە بڵاودەکاتەوە کە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەهێنێتە سەر هێڵ.

لە ڤیدیۆ نوێیەکەدا، ئەو گەنجە کە ناوی لە عەلی عادلە و یوتوبەرێکی عێراقییە، دەڵێت بایدن ئەگەر یارمەتیم نەدەیت ئەوە خۆم فڕێدەدەمەخوا، کە لەو کاتەدا لەسەر سەربانێکە.

لە کاردانەوەی ڤیدیۆی ئەو گەنجەم جۆن هود، بەرپرسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دێتە وەڵام و دەڵێت عەلی ئێمە تۆمان خۆشدەوێت تکایە خۆت فڕێمەدەخوار.

 هیوادارم چاوم پێتبکەوی

ئەو بەرپرسە لە درێژەی قسەکانیدا دەڵێت" ناتوانم ئێستا بانگهێشتی ئەمریکات بکەم بەهۆی دۆخی کۆرۆنا، بەڵام هیوادارم چاوم پێتبکەوی کاتێک سەردانی عێراق دەکەم".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا