ئەو بڕە پارەیەی لە بەرامبەر بردنی ئۆتۆمبێل بۆ ئێران وەردەگیرا کەمدەکرێتەوە

کوردستان 22/07/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند، کار بۆ ئەوە دەکرێت ئەو بڕە پارەیە کەمبکرێتەوە کە پێشتر لەبەرامبەر بردنی ئۆتۆمبێل بۆ ئێران وەردەگیرا.
عەبدوڵا ئاکرەیی بەڕێوەبەری پەیوەندیییەکنی نێوان هەرێمی کوردستان و کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاند:" بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە لە ئێستادا پێدانی ڤیزای ئێران بۆ هاوڵاییانی هەرێم تەنها بۆ حاڵەتی پێویستە، بەڵام دەروازەکانی  هەرێم بە رووی گەشتیارە ئێرانییەکاندا کراوەیە".

پێشتر لە رێگای کۆمپانیاوە مۆڵەتی چوونە ناوەوەی ئۆتۆمبێل بۆ ناو خاکی ئێران دەدرا و بڕی ٢٥٠ دۆلار بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک وەردەگیرا

ئاماژەی بەوەشکرد:" پێشتر لە رێگای کۆمپانیاوە مۆڵەتی چوونە ناوەوەی ئۆتۆمبێل بۆ ناو خاکی ئێران دەدرا و بڕی ٢٥٠ دۆلار بۆ هەر ئۆتۆمبێلێک وەردەگیرا، لە ئێستادا کار بۆ ئەوە دەکرێت ئەو بڕە پارەیە کەمبکرێتەوە بۆ ١٠٠ دۆلار".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا