وادەی دابەشکردنی مووچە راگەیەندرا

کوردستان 25/07/2021

Alternate Text

سەمیر هەورامی رایگەیاند، سبەی بەبێ لێبڕین دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت.

"مووچە بەبێ لێبڕین دابەشدەکرێت"

ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٥ی تەمموز، سەمیر هەورامی، وتەبێژی جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم رایگەیاند:" ئە‌نجوومە‌نی باڵای ئابووری ھە‌رێم بڕیاریدا مووچە‌ی مووچە‌خۆرانی ھە‌رێمی كوردستان بە‌تە‌واوە‌تی تە‌مویل بكرێت و ھیچ بڕە‌ پارە‌یە‌كی لێ كە‌منە‌كرێتە‌وە، سبەینێش دەست بە دابەشکردنی مووچە دەکرێت ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەم بڕیارە‌ی حكومە‌تی ھە‌رێم پاش ئە‌وە‌ دێت كە‌ حكومە‌تی عێراق لە‌سە‌ر بنە‌مای یاسای بودجە‌ی ٢٠٢١ی عێراق بڕە‌ پارە‌یە‌ك كە‌ ٢٠٠ ملیار دینارە‌ و وە‌ك سلفە‌ی دارایی بۆ ھە‌رێم دە‌نێرێت، ھە‌روە‌ھا رێكخستنە‌وە‌ و زیادبوونی داھاتی ناوخۆی ھە‌رێمیش ھۆكار بوو بۆ تە‌مویلكردنی تە‌واوە‌تی مووچە‌ ".

ئەمەش لەکاتێکدایە، پاش سەردانەکانی شاندی هەرێم بۆ بەغدا بە سەرۆکايەتی قوباد تاڵەبانی و پەسەندکردنی پشکی هەرێم لە بودجەی ٢٠٢١ی عێراق، لێبڕينی مووچە کۆتایيهات.

 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا