دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٣دا بە نایاسایی رەوانەی ئەمریکا کرابوو، تابلۆی داستانی گلگامێش دەگەڕێتەوە عێراق.
مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی چوار هەزار ساڵ لەمەوپێش
تابلۆی داستانی گلگامێش یەکێکە لە کۆنترین نوسراوە هونەرییەکانی جیهان، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی چوار هەزار ساڵ لەمەوپێش.
لە ساڵی ٢٠٠٣ دا کاتی پڕۆسەی ئازادکردنی عێراق بەڕێوەچوو، تابلۆکە بە نایاسایی گوازرایەوە بۆ ئەمریکا، لەوێش چەند جارێک و بە نرخی جیاواز کڕین و فرۆشتنی پێوەکرا.
لە کۆتا جاریدا، داستانی گلگامێش لەلایەن کۆمپانیای هۆبی لۆبی، کە مامەڵە بە شوێنەوار و کەلوپەلی هونەری دەکات، لە ژێر بڕوانامەیەکی ساختەدا کە ئاماژە بە رەسەنایەتی دەکات بە زیاتر لە یەک ملیۆن و ٦٠٠ هەزار دۆلار کڕدرایەوە.
بەڵام دواتر وەزارەتی دادی ئەمریکا بەدواداچوونی بۆ تابلۆکە کرد، تا لە کۆتاییدا دەستیبەسەردا گیرا.
لەلایەن سۆمەرییەکانەوە نوسراوە
ئێستاش وا بڕیارە بگەڕێندرێتەوە بۆ عێراق، ئەویش کە میسۆپۆتامیای کۆن عێراقی ئێستا دەکات و شوێنی سەرهەڵدانی تابلۆکەیە، بە تایبەتی کە لەلایەن سۆمەرییەکانەوە نوسراوە.
داستانەکە باس لە کارەکتەرێک دەکات بە ناوی گلگامێش، کە بە دوای نەمریدا وێڵە.