دەزگای لوتکە رایگەیاند، حکومەتی ئەڵمانیا
بڕیاریدا لە ماوەی پێنج ساڵی داهاتوودا مافی پەنابەری بە ٥٠٠ کۆچبەر بدات، زۆربەیان بەرەگەز عێراقی و سووری دەبن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، ٢٩ی تەمموز، دەزگای لوتکە
بۆ کاروباری ئاوارە و پەنابەران بڵاویکردەوە:" ئەنجومەنی پیرانی ئەڵمانیا بڕیاریداوە ئەو
پەنابەرانەی خاوەن پێداویستی تایبەتن و پێویستیان بە پاراستن هەیە و بەرەو لوبنان
هەڵهاتوون، بتوانن داوای مافی پەنابەری لە بەرلین بکەن ".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پلانی سەرەکییان بریتییە
لە تیشکخستنە سەر خێزانە پەنابەرەکانی عێراق و سوریا کە لە ئێستادا لە لوبناندا
دەمێننەوە ".
"چاوەڕوان دەکرێت یەکەم خێزان لە کۆتایی ئەمساڵدا بگاتە ئەڵمانیا "
ئەوەشی خستووەتەڕوو:" پرۆسەی
هەڵبژاردنەکەش لەلایەن بریکاری پەنابەری UN و بە پێی یاسای دیاریکردنی باری پەنابەری RSD ئامادەکراوە و چاوەڕوان دەکرێت یەکەم خێزان لە کۆتایی ئەمساڵدا
بگاتە ئەڵمانیا ".