ئەمڕۆ، لە بازاڕەکانی ئاڵوگۆڕی جیهاندا نرخی نەوتی خاو بە هەردوو جۆرەکەیەوە دابەزی.
ئەمڕۆ هەینی ٣٠ی تەمموز، لە بازاڕەکانی بۆرسەی جیهاندا نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ٠،٥٢٪ دابەزی، بە واتایەی ئێستا نرخەکەی ٧٥ دۆلار و ٥٣ سەنتی ئەمریکییە.
لە هەمانکاتیشدا نەوتی خاوی تەکساس بەدەر نەبوو لە دابەزینی نرخەکەی، بە هەمان شێوە ئەویش بە رێژەی ٠،٥٩٪ دابەزی و لە ئێستادا بە ٧٣، دۆلار و یەک سەنتە.
هۆکارەکنی دابەزینی نرخی نەوتی زیاتر پەیوەنیدیان بە رەوشی کۆرۆنا و بەکارهێنانی ڤاکسین هەیە، لە هەمان کاتیشدا کێشە سیاسیە ناوچەییەکان کاریگەرییەکی زۆریان هەیە.