لە یارییەکی تۆپی پێی نێوان هەردوو یانەی
میامی هۆریکانز و وابالاچیان ستەیتی ئەمریکی، هاندەران پشیلەیەک رزگار دەکەن.
بە گوێرەی گرتەیەکی ڤیدیۆیی کە لە تۆڕە
کۆمەڵایەتییەکان بڵاوکراوەتەوە، پشیلەیەک لە بەشی سەرەوەی یاریگاکە خۆی بە
پەتێکەوە گرتووە و هەوڵی خۆڕزگارکردنی دەدات، بەڵام هاندەرانی ناو یاریگاکە بۆ
پاراستنی پشیلەکە لە خوارەوە ئاڵایەکی دەستیان بۆ کردووەتەوە بۆ ئەوەی لەکاتی
کەوتنیدا زیانی پێ نەگات.
پاش رزگارکردنی پشیلەکە هاندەران خۆشحاڵی
خۆیان دەربڕی.