فەڕەنسا: تاڵیبان درۆی لەگەڵ کردین

جیهان 12/09/2021

Alternate Text

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا رایگەیاند، تاڵیبان درۆی لەگەڵ کردوون و وڵاتەکەی ئامادەنییە هیچ پەیوەندییەکی لەگەڵ حکومەتە نوێیەکەی ئەفغانستان هەبێت.

تاڵیبان رایگەیاندبوو کەحکومەتی نوێی ئەفغانستان حکومەتێکی گشتگیر دەبێت

ئەمڕۆ یەکشەممە، ١٢ی ئەیلول، ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا لەچاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی "فرانس 5" رایگەیاند:" بزووتنەوەی تاڵیبان بەئەوانی راگەیاندبوو کەحکومەتی نوێی ئەفغانستان حکومەتێکی گشتگیر دەبێت و لەچەند لایەنێک پێکدێت، بەڵام وانەبووە و بزووتنەوەکە درۆی لەگەڵ کردوون".

باسی لەوەشکردووە:" تاڵیبان ئەوەشی پێ ووتبوون کەڕێگە دەدەن بەکۆمەڵێک کەسانی دیاریکراوی بیانی و ئەفغانی ئەفغانستان بەجێبهێڵن و رێگرییان لێ نەکەن بەڵام لەوەشدا بزووتنەوەکە درۆی لەگەڵیان کردووە".

هەموو جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ ئەو حکومەتە نوێیەی ئەفغانستان کەتاڵیبان پێکیهێناوە رەتدەکەنەوە

وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا ئاماژەی بەوەشداوە:" وڵاتەکەی هەموو جۆرە پەیوەندییەک لەگەڵ ئەو حکومەتە نوێیەی ئەفغانستان کەتاڵیبان پێکیهێناوە رەتدەکاتەوە و ئامادەنین هەماهەنگییان بکەن".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا