بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی نەوتی خاو لە بازاڕەکانی
جیهان بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣ی ئەیلول، نرخی نەوتی خاو
لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبووەوە و یەک بەرمیل نەوتی خاوی "برێنت" بە ٧٣
دۆلار و ٦٠ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هاوکات، نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی ئەمریکی "رۆژهەڵاتی
تەکساس"یش گەیشتە ٧٠ دۆلار و ٤٠ سەنت.
پاش ئەوەی لەسەرەتاکانی ساڵی ٢٠٢٠ بەهۆی
بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا نرخی نەوت بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی، بەڵام زیاتر لە
ساڵێکە بەهۆی بەردەستبوونی ڤاکسینی کۆرۆنا و کەمبوونەوەی مەترسییەکانی ئەو پەتایە،
نرخی نەوت لە سەروو ٧٠ دۆلارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت.