ئەساڵە بێ دەنگی شکاند؛ چوارەم هاوسەرگیریکردنی خۆی راگەیاند

هەمەرەنگ 13/09/2021

Alternate Text

پاش بڵاوبوونەوەی دەنگۆی هاوسەرگیریکردنی خانمە هونەرمەندی سوری ئەساڵە نەسری لەگەڵ شاعیرێکی عێراقی، ئەمڕۆ گۆرانیبێژە سورییەکە بە فەرمی چوارەم هاوسەرگیریکردنی خۆی راگەیاند.

خاڵی هاوبەشی زۆر لە نێوانماندا هەیە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، ١٣ی ئەیلول، ئەساڵە نەسری، خانمە گۆرانیبێژی سووری وێنەیەکی بە جلی بوکێنییەوە لەگەڵ شاعیرێکی عێراقی بە ناوی "فائق حەسەن" لە هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر بڵاوکردەوە و لەسەری نوسیویەتی:" لەو کاتەوەی ناسیومە نزیکترین هاوڕێم بووەوە و متمانەیەکی زۆرم پێیەتی و خاڵی هاوبەشی زۆر لە نێوانماندا هەیە ".

منداڵەکانمان فێری ئەوە دەکەین چۆن لە ژیان بەردەوام بن

ئاماژەی بەوەشکردووە:" لە ئێستادا خۆشەویستییەکی راستەقینە لە نێوانماندا هەیە و لە داهاتووشدا منداڵەکانمان فێری ئەوە دەکەین کە چۆن لە ژیان بەردەوام بن و ژیان بە هیوا و خۆشەویستییەوە خۆشتر دەبێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا