کەسێک بە تۆمەتی دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکرا

کوردستان 14/09/2021

Alternate Text

پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کەسێک لەسەر دزینی ماتۆڕسکیل دەستگیرکرا.

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە:" لەسەر سکاڵای هاوڵاتییەک کە بەوتەی خۆی ماتۆڕسکیلی لێ دزراوە، هێزەکانمان لە نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر دوای بەدەستهێنانی زانیاری ورد کەسێکیان بەو تۆمەتە دەستگیرکرد و دەستیش بەسەر ماتۆڕسکیلەکەدا گیرا ".

ئاماژە بەوەشکراوە:" تۆمەتبارەکە بە بڕیاری دادوەر و بە پیی ماددەی ٤٤٦ لەیاسای سزادانی عێراقی راگیراوە و دانی بە تاوانەکەیداناوە، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامه ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا