"بەنزینەکەی حکومەتی عێراق دەگاتە سلێمانی"

کوردستان 14/09/2021

Alternate Text

نوێنەری بەنزینخانەکانی سلێمانی رایگەیاند، بڕیارە لە چەند رۆژی داهاتوودا رۆژانە بڕی ٣٦٠ هەزار لیتر بەنزین لەلایەن حکومەتی عێراقەوە رەوانەی پارێزگای سلێمانی بکرێت .

نرخی یەک لیتر بەنزین بۆ ٦٩٠ دینار دادەبەزێت 

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی ئەیلول، بە‌همەن شێخ قادر، نوێنەری بەنزینخانەکانی سلێمانی بە BMC راگەیاند:" لە چەند رۆژی داهاتووەوە حکومەتی عێراق رۆژانە لە رێگەی ١٠ تانکەرەوە بڕی ٣٦٠ هەزار لیتر بەنزین بۆ پارێزگای سلێمانی دەنێرێت و نرخی یەک لیتر بەنزینی جۆری نۆڕماڵ لەو بەنزینخانانە بە ٦٩٠ دینار دەبێت ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" بەنزینەکە بەسەر ١٠ بەنزینخانەی پارێزگای سلێماندا دابەشدەکرێت ".

ئەوەشی خستەڕوو:" چەند رۆژێک پێش ئێستا ئەو بەنزینەی حکومەتی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستانی دابینکردبوو گەیشتە شاری دهۆک، ئەمڕۆش پشکی شاری هەولێر رەوانەکرا و پێشبینی دەکرێت لەچەند رۆژی داهاتوودا پشکی سلێمانیش و هەڵەبجەش بنێردرێت ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا