کەسێک لە رووداوێکی هاتوچۆدا گیانی لەدەستدا

کوردستان 14/09/2021

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین رایگەیاند، لە ئەنجامی رووداوێکی هاتوچۆی نێوان بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەت، کەسێک گیانی لەدەستدا.

"هیچ ناسنامەیەکی پێ نییە"

ئەمڕۆ سێشەممە، ١٤ی ئەیلول، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین بڵاویکردەوە:" نزیک کاتژمێر ٥ی ئێوارەی ئەمڕۆ رووداوێکی هاتوچۆ لە نێوان بارهەڵگر و ئۆتۆمبێلێکی تایبەتی جۆری ئۆپڵ روویدا، بەهۆیەوە شۆفێری ئۆتۆمبێلە ئۆپڵەکە گیانی لەدەستدا و هیچ ناسنامەیەکیشی پێ نییە ".

ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو کەسەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی لە نێوان ٢٥ بۆ ٣٠ ساڵ دەبێت و کابۆیەکی رەش و کراسێکی سپی لەبەردایە ".

هاوکات، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین داوا لە کەسوکارەکەی دەکات بەمەبەستی وەرگرتنەوەی تەرمەکەی سەردانی پزیشکی دادی رانیە بکەن. 

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا