ئەمڕۆ لە بازاڕەکانی بۆرسەی جیهانیدا نرخی نەوتی خاو بۆ سەروو ٧٤ دۆلار بەرزبووەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٥ی ئەیلول، بە گوێرەی ئاژانسە ئابورییەکان، نرخی نەوتی خاوی برێنت بە رێژەی ٠،٦٠ بەرزبووەوە و گەیشتە ٧٤ دۆلار و چوار سەنت بۆ هەر بەرمیلێک.
لە هەمان کاتیشدا نرخی نەوتی خاوی تەکساس بە رێژەی ٠،٥٨٪بەرزبووەوە و لە ئێستادا نرخی هەر بەرمیلێک ٧٠ دۆلار و ٨٧ سەنتی ئەمریکییە.
بە گوێرەی ئاژانسەکان، بەرزبوونەوەی نرخی نەوتی خاوی دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی ئاستی یەدەگی ئەمریکا، کە گەورەترین وڵاتی بەکاربەری نەوتە، هەروەها هۆکارێکی دیکە زۆری رێژەی بەکارهێنانی ڤاکسینەکانی کۆرۆنایە لە جیهاندا.